پێنچ شه‌مه‌ 

14 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی شیراز

لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی شیراز
خەبات مێدیا


سزای سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان بە ناوەکانی عەلی ئەڵڵابەخش و ئەفزەل ئەڵڵابەخش، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا بوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕ، سزای سێدارەی عەلی ئەڵڵابەخش و ئەفزەل ئەڵڵابەخش دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری شیراز (عادل ئاباد) جێبەجێکرا.
ئەم دوو بەندکراوە سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە گیرا بوون و لەلایەن دەزگای گەندەڵی دادوەری ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرا بوو.
جێگەی باسە هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوانە، تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەرییەکان بڵاو نەکراوەتەوە

2 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی شیراز

لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی شیراز



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن