هاووڵاتییەکی کورد بەناوی جەسیم حاسڵی، وەرزشوان و سەرۆکی ئەنجوومەنی مووی تای مەریوان ماوەی یەک حەفتەیە کە لەلایەن هێزە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی پووشپەڕ، جاسیم حاسڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی مووی تای مەریوان و خەڵکی گوندی "کەڕئاوا" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، دوای بانگهێشت و ڕۆیشتن بۆ ستادی هەواڵی ئیتلاعات ، دراوەتە بەر لێدان و شکەنجە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گرتنی ئەم هاووڵاتیە کوردە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان روویداوە. هەروەها
سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی یەک حەفتە لە گیرانی جاسیم حاسڵی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوەیەکی ڕوون بە بنەماڵەکەی خۆ دەبوێرن.