دوو مامۆستای خۆشناو و نیشتمانپەروەری سەردەشت، مامۆستا دوکتور سەلام مەحموودیان پێشنوێژ، وانەبێژ و وتارخوێنی گوندی بێورانی خوارێ و مامۆستا حەسەن خزری پێشنوێژ و وتارخوێنی بێورانی سەرێ بۆ چەندەمین جار بانگهێشتی بێدادگای تایبەتی ڕووحانیوون لە ورمێ کراون.
ئەو دوو مامۆستایە دوابەدوای ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی کوردستان و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە بەرەی خەڵکی ناڕازیدا بوون و لە کوشتنی ناڕەوای کۆڵبەرانیشدا خاوەن هەڵوێست بوونە.
لەو کاتەوە چەندین جار لەلایەن ناوەندە بە ناو ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم له سەردەشت بانگ کراون و فشاریان خراوەتە سەر و لە ئاکامدا کەیسی قەزاییان لە بێدادگای ڕووحانیەت بۆ ئامادە کراوە
بە پێی سەرچاوەی باوەڕ پێکراو: ناوبراوان سبەینێ ۱۳ی پووشپەڕ دەبێ لەم بەناو دادگایە ئامادە بن