گیراوێکی کوردی شۆڕشی ژینا، خەلکی شاری شنۆ لە لایەن بێدادگای ڕژیمەوە بە تۆمەتی مۆحاربە دادگایی کرا. بە پێی راپۆرتی هەوالدەرییەکان، کاروان شاهی پەروانە لە گیراوانی شۆڕشی ژینا، کە ماوەی یەک سال و دە مانگ لە گیرانی تێدەپەرێت، بۆ جاری دووهەم بە تۆمەتی مۆحاربە لە لایەن بێدادگای ڕژیمەوە دادگایی کرا. جێگەی باسە کە کاروان شاهی پەروانە پێشتر لەو تۆمەتە تەبرەئە کرابوو.