سپیدە قلیان زیندانی سیاسی راگیراو لە زیندانی ئێڤین وتی: دەنگنەدان شێویەکە لە بەرگری مەدەنی. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سپیدە قلیان بە نووسینی نامەیەک لە زیندانەوە وێرای بایکوتی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردنەکان ئەو دەرفەتە بە رژیم دەدات کە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی وەک بەڵگە لەسەر مەشرووعیەتی خۆی چەواشەکاری بکات. سپیدە قلیان لە درێژەی نامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە دەنگنەدان جۆرێکە لە خۆراگری مەدەنی کە نیشاندەری نارەزایەتیە بە مکانیزمی دیموکراتیک و خەڵک بە دەنگنەدانی خۆیان نارەزایەتی بە هەلوومەرجی کۆمەڵگه دەردەبڕن.