یه‌ک شه‌مه‌ 

17 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

فشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بۆ سەر زەینەب جەلالیان

فشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بۆ سەر زەینەب جەلالیان
خەبات مێدیا

 فشارەکان لە سەر زەینەب جەلالیان بە ڕێگریکردن لە چارەسەری پزیشكی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی یەزدەوە زیادی کردووە. بە پێی راپۆرتی هەوالدەرییەکان، زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کوردبە هۆی ئازارێکی زۆری جەستەیی بۆ نەخۆشخانەی زیندان گوازرایەوە و بەبێ سەردانی كردنی پزیشکی پسپۆڕ گەڕێنرایەوە بۆ زیندان. 
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، ناوبراو ماوەیەکی زۆرە بە ئازاری لای ڕاستی جەستەی دەناڵێنێت، بەڵام بەرپرسانی گەندەڵی زیندان هیچ ڕێوشوێنێكیان بۆ چارەسەرکردنی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان و سەردانکردن پزیشکێکی پسپۆڕ نەگرتووەتەبەر و بەم کارە هەوڵی شکەنجەدانی دەدەن. جێگەی باسە کە، لە مانگی جۆزەرداندا تیمێکی لێکۆڵینەوە و بەرپرسانی ئیتلاعات بە نۆرە لە نووسینگەی بەندیخانەی ناوەندیی یەزد لەگەڵی کۆبوونەوە و داوایان لێکرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە پزیشکییەکانی نامەی تەوبە بنووسێت. ناوبراو وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم داواکارییە، چارەسەر و دەرمان بۆ ڕێکارە پزیشکییەکان بە مافی ڕەوای خۆی زانیوە.

2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بۆ سەر زەینەب جەلالیان

فشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم بۆ سەر زەینەب جەلالیان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن