پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی گیرا و بۆ زیندان گوازرایەوە

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی گیرا و بۆ زیندان گوازرایەوە
خەبات مێدیا

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی "نۆژین" پاش بانگهێشتکردنی بۆ بێدادگای سنە گیرا و بۆ تێپەڕاندنی سزای هەشت مانگ زیندانییەكەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا. جێگەی باسە کە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣  دوای تەواو کردنی ماوەی یەک ساڵ زیندانی بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی نەزمی گشتی" لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، حوکمی نارەوای ١٠ ساڵ زیندانیکردن سەیوان ئیبراهیمی بە تۆمەتی وەپالنراوی"پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" لە بێدادگای تێهەڵچوونەوە هەڵوەشایەوە و ناوبراو لەو تۆمەتە بێتاوان دەرچوو. هەروەها سزای یەک ساڵ زیندانی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی رژیم" بۆ هەشت مانگ زیندانی کەم كرایەوە.

4 مانگ و 17 ڕۆژ و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی گیرا و بۆ زیندان گوازرایەوە

سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی گیرا و بۆ زیندان گوازرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن