خالید مەحموودی، هاووڵاتیی خەڵکی ڕوانسەر کە ئەمساڵ بۆ دووەمین جار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری جوانڕۆ گیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و لە بەندیخانەی دیزڵئاوا راگیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان،، خالید مەحموودی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "شانڕەش" سەر بە شاری ڕوانسەر و دانیشتووی جوانڕۆ، یەک مانگ و ١٨ ڕۆژی ڕابردووی لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان تێپەڕ کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
خالید مەحموودی، ڕۆژی ٢٨ی بانەمەڕی ۱۴۰۳ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە یەکێک لە شەقامەکانی جوانڕۆ گیرا و دواتر بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.