"هادی ئەمیرئابادی"، فەرماندەی یەکەی ئیمدادی نەیشابوور، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە یەکێک لە گوندەکانی نەیشابوور کوژرا و چواریتریش بریندار بوون.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییە حکومەتیەکان، لەم شەڕە چەکدارییەدا لە گوندی جیلۆ دوو ئەفسەری پۆلیس لەگەڵ تۆمەتبارێك و سێ کەسی دیکە تەقەیان لێکراوە و برینداربوون