بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هادی زاهیری، هاووڵاتیی دوو ناسنامەیی خەڵکی شاری سەردەشت و دانیشتووی وڵاتی نۆروێژ لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەکانی رژیمی ٸاخوندیەوە گیرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.. جێگەی باسە کە هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر پاسپۆرت، هاوژین و دوو منداڵەکەی ئەو هاووڵاتییەدا گرتووە. ناوبراو وەکوو وەزشوانی پیشەیی لەبواری یاریی لەشجوانی و ڕاهێنەری ئەو بوارە چالاکیی هەیە و تا ئێستا چەندین خەڵاتی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا بەدەست هێناوە.