بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ئومێد ئەحمەدی خەڵکی پیرانشار دوای بانگکرانی بە بێدادگای ئەم شارە، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە گیراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەروەها خانەوادەی ئومێد ئەحمەدی ئاگادار کراونەتەوە کە منداڵەکەیان دوای گیرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی پیرانشار، هەر ئەو ڕۆژە بۆ گرتووخانە ئەمنییەکان لە ئورمیە گواستراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆی گیران وشوێنی راگیرانی هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە