"یاسر نمر قرنبش"، یەکێک لە نزیكانی حەسەن نەسروڵڵا، سەركردەی تاقمی تیرۆریستی حیزبوڵڵای لوبنان کە لە لایەن رژیمی ٸێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسڕائیل بۆ سەر سنووری سووریە و لوبنان كوژرا. ناوبراو پێشتر فەرماندەی گرووپی پارێزەرانی حەسەن نەسروڵڵا بووە و دواتر بەرپرسیارێتیی گواستنەوەی هێز و چەک لە سووریەوە بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی لە ئەستۆ گرتووە.