دەستەی سەرپێچییە کارگێڕییەکان، حوكمی سەرەتایی دەركردنی دیاكۆ عەلەوی بە ئەزموونی ١٣ ساڵ وانەوتنەوە بە خانەوادەی ناوبراو لە سەقز ڕاگەیاندووە. بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە سەندیکاییەکانی ئێران، بێدادگای بە ناو ئینقلابی سەقز لە ساڵی ڕابردوودا لە دوو دۆسیەدا ناوبراویان بە ١٥ مانگ و ١٠ مانگ زیندانی مەحکووم کردبوو. هەروەها دۆسیەی سێیەمیش بە هۆی سکاڵای ئیتلاعات لە دژی ئەم چالاکوانە بەردەوامە.
شەپۆلی نوێی ڕەوانەکردنی دۆسیەی چالاکانی سەندیکاکان و سزا قورسەکان لە دەرکردن و کەمکردنەوەی پلە بە بیانووی جۆراوجۆر لەوانە ئامادەنەبوون، بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە سێنفییەكان زیادی كردووە