رۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەر کۆمەڵێک لە شۆفێری ماشینە بارهەڵگرەکان و شۆفێری کامیۆنەکانی شارەداری مەشهەد لە ناڕەزایەتی بە پێنەدانی مافەکانیان، لە مەیدانی نمایشگای ئەو شارە مانیان گرت و ماشێنەکانی خۆیان راگرت،
لەم مانگانەی دووایی نارەزایەتی شۆفێری ماشێنە بارهەڵگرەکان لە ئێران زیادی کردووە و جگە لە شارەکانی تاران، کرمان، عەسەلوویە ،شآرەکانی سیستان و بەلووچستان لە نارەزایەتی بە کەم کردنەوەی بەشە سووتەمەنی ماشێنەکانیان دەستیان داوەتە مانگرتن.