خهباتمیدیا: بهشداری کومیتهی مالمۆی سازمانی خهبات له خۆپیشاندانی کوردسانی دانیشتووی شاری مالمۆی ووڵاتی سوئید دژ به هێرشهکانی تورکیه بۆسهر....
خهباتمیدیا: بهشداری کومیتهی مالمۆی سازمانی خهبات له خۆپیشاندانی کوردسانی دانیشتووی شاری مالمۆی ووڵاتی سوئید دژ به هێرشهکانی تورکیه بۆسهر ڕۆژئاوای کوردستان.
بۆ مەحکوومکردنی هێرشی نارەوای دەوڵەتی تورکییە بۆ سەر خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان ، ئەمرۆ پێنجشەممە ڕێکهوتی ١٠ -١٠ -٢٠ ١٩، کاتژمێر حەوتی ئێوارە بە کاتی سوید کوردستانیانی نیشتەجێی شاری مالمۆ و دەورووبەری بە هاوبەشی خەڵکێکی زۆری لاوەکی تێکەڵ لە سویدی و ئەجنەبی کۆبوونەوە و رێپێوانێکیان لە سەنتەری شاری ماڵمۆ لە مەیدانی مۆلیڤۆنگس تۆرییەت رێکخست ، کە تێیدا وێکرای مەحکووم کردنی هێرشەکە داوای دەستبەجێ کشانەوەی لەشکری تورک کرا و داواشیان لە هەموو وڵاتانی جیهان دەکرد کە ئەو هێرشە نارەوا و دوژمنکاریهی ئەردۆخان و دەوڵەتی تورکییە قەبووڵ نەکەن و دژی ئەو تاوانەی دەوڵتی تورکیا دەیکات دژ بە کەلی کورد هەڵوێستیان هەبێ .
شایهنی باسه که کومیتهی مالمۆی سازمانی خهبات بهشداریان لهو خۆپیشاندانهدا کرد.