((یادی سەروەران))
یادی سەروەری گەل شەهید رەشیدی كەریم زادە...
شەهید رەشید كەریم زادە كوڕی عزیز خەڵكی گوندی كانی بەن سەر بەناوچەی بانە زەحمەتكێشێكی هەژارو نەدار بوو كە هەر لە سەرەتای ژیانیدا لەگەڵ كاری كشت وكاڵ بۆ بەڕێوەبردنی ژیان دەستەویەخە بوو، وە سەرەڕای ئەوەش لە هەموو خۆشیەكی ژیانی ودەورانی منداڵی و هەروەها لە خوێندن وسەنعەت وپێویستییەكانی تری ژیان بێ بەش بوو.لە هەموو بارێكەوەهەستی بە ژێر دەستی و نەداری دەكرد.و هەر بۆیەش بۆ نەهێشتنی نابەرابەری و كۆتایی هێنان بە مینەتی، چەكی پێشمەرگایەتی لە شان كرد و زۆر بە رێك و پێكی ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەرێوەبرد.
شەهید ڕەشید مرۆڤێكی لە سەر خۆ و هێدی و ئارام و خۆشەویستی خەڵك و پێشمەرگەكانی هاوڕێبازی بوو.
بە داخەوە لە رۆژی ١٠/جوزەردانی/١٣٦٤ دا لە گوندی كانی گوێز لە ناوچەی پاش ئاربەبای بانە،لە دوای شەڕێكی نابەرانبەر كە زیاتر لە ٣٠كەس لە هێزەكانی دژمن كوژران بە گوللەی دوژمنان پێكرا و دوای ٣ ساعەت گیانی پیرۆزی فیدای كوردستان كرد.
هەزاران سڵاو لە ڕۆحی بەرزی شەهید رەشید و شەهیدانی كورد و كوردستان و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی