پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی شەش چالاکی ژن لە گیلان

گیرانی شەش چالاکی ژن لە گیلان
خەبات میدیا

شەش کەس لە چالاکانی ژن بە ناوەکانی جیلوە جەواهیری، نگین ڕەزایی، ئازادە چاوشیان، فرووغ سەمیع‌نیا، مەتین یەزدانی و شیوا شاە سیاە کە ساڵی ڕابردوو گیرابوون و سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەیان سەر لە نوێ گیران  و بۆ بەندیخانەی لاکانی ڕەشت گواسترانەوە.
بەپێی ئەو سزایەی کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی سێی بێدادگای بەناو شۆڕشی شاری ڕەشت بە سەرۆکایەتیی مێهدی ڕاسخ دەرکرابوو، شیوا شاە سیاە خەڵکی لاهیجان، نگین ڕەزایی خەڵکی فوومەن، فرووغ سەمیع‌نیا، مەتین یەزدانی و ئازادە چاوشیان خەڵکی ڕەشت، هەر یەک بەتۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات" ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران، بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە گرووپە نایاساییەکان" ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ و سەرجەم هەر یەک سزای ٦ ساڵ و ١ مانگ و ١٧ ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە کە بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، سەختترین سزا واتا ٣ ساڵ و ٦ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بۆ جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها جیلوە جەواهیری خەڵکی ڕەشت، تۆمەتبارێکی دیکەی ئەو دۆسیە هاوبەشە بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

4 مانگ و 7 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی شەش چالاکی ژن لە گیلان

گیرانی شەش چالاکی ژن لە گیلان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن