بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، ئەمجەد بەختیاری تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی دێولان ،بەهۆی بەشداریی لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" و "چالاکیکردن بە قازانجی دژبەرانی حکومەت" لەلایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی دووی شاری دێولان سزای ١٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندراوە و ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.هەروەها ناوبراو بە هۆی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن ئیدارەی تێرۆریستی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکراوە.