پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا لە سنووری رازی گیرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، محەمەد سادق مۆعتەمدیان، پارێزگاری حکوومەتی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بە چوار چەمەدان دۆلارەوە لە دەروازەی سنووری رازی لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە گیرا. جێگەی باسە کە وتەبێژی سپای پاسدارانی ئازەربایجان وێرای پشتراستکردنەوەی هەواڵەکە، لە بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر خۆی بوارد.