یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی زەینەب جەلالییان لە لایەن ئیتلاعاتەوە

ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی زەینەب جەلالییان لە لایەن ئیتلاعاتەوە
خەبات میدیا

وەزارەتی بەد ناوی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ جارێکی دیکە ڕێگەی نەداوە کە زەینەب جەلالییان بەندکراوی سیاسی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ببردرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکیی بۆ بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان جەلالییان لە ڕۆژانی ڕابردوودا باری تەندروستیی تێک چووە  و بەو هۆیەوە براوەتە ناوەندی دەرمانیی بەندیخانەی یەزد، بەڵام بەبێ چارەسەرکردنی پزیشکی گەڕێندراوەتەوە نێو بەندەکەی خۆی.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە ناوەندەکانی ئیتلاعات ڕێگە نادەن کە جەلالییان بۆ دەرمان و چارەسەری پزیشکی ببرێتە نەخۆشخانە، لە ساڵانی ڕابردوودشدا چەند جاری دیکە ڕێگە نەدراوە کە جەلالییان بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ببرێتە نەخۆشخانە.
زەینەب جەلالییان کە حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە لە ١٧ـەیەمین ساڵی بەندکرانیدا بە هۆی بێبەشکردنی لە چارەسەری پزیشکی، تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی بووەتەوە و باری تەندروستیی خراپە.

1 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی زەینەب جەلالییان لە لایەن ئیتلاعاتەوە

ڕێگری لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی زەینەب جەلالییان لە لایەن ئیتلاعاتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن