دوو کۆڵبەری گەنج بە ناوەکانی ئەحمەد مەولایی خەڵکی سەلاسی باوەجانی و محەممەد دەری خەڵکی مەریوان لە دوو شوێنی جیا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران بە سەختی بریندار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، ئەحمەد مەولایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "پشتکر" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی رژیم لە قەڵای نۆدشە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرەکانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆمبەرێک بەناوی محەممەد دەری لە بەشی کەمەر بەسەختی بریندار کراوە