هەواڵدەری سی ئن ئن، بە گێرانەوە لە چەند سەرچاوەێکی ئاگادار رایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئەمریکایی لەم حەفتانەی رابردوو زانیارییان لا سەرچاوەێکی مرۆڤی پێگەیشتووە کە رژیمی ئاخوندی لە هەوڵی تیرۆری دۆناڵد ترامپدایە. سی ئن ئن، لە درێژەی راپۆرتەکەیدا نووسیویە کە ئەم بابەتە بووە بە هۆی زیاد کردنی رێوشوێنی ئەمنیەتی بۆ پاراستنی ترامپ. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە هیچ نیشانەێک لەمەڕ پەیوەندی تیرۆری شکست خواردووی ترامپ بەم بابەتەوە نیە.