هه‌ینی 

27 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن داواکارەکەیەوە

کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن داواکارەکەیەوە
خەبات میدیا

ژنێکی گەنجی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری، لە لایەن داواکارەکەیەوە کوژرا.
بە پێی سەرچاوە هەواڵدەریەکان ، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی، ئافرەتێک بە ناوێ  ماریا شێرمحەممەدی، خەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس لە لایەن داواکارەکەیەوە بە چەکی کۆڵت کەمەری  تەقەی لێ کرا و لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە کە خەڵکی بڕوجێرد بووە، دوای ئەوەی وەڵامێکی نەرێنی بۆ هاوسەرگیریەکەی وەرگرتوە، چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لە قوربانییەکە کردووە.
هەروەها ، تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی ماریا شێرمحەممەدی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

3 مانگ و 16 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن داواکارەکەیەوە

کوژرانی ژنێکی گەنج لە لایەن داواکارەکەیەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن