موتەڵیب ئەحمەدیان، زیندانی سیاسیی کورد کە لە زیندانی ئێڤین زیندانی کراوە، سەرەڕای تێکچوونی دۆخی تەندروستی بەهۆی ناڕەزایەتیی داواکاری گشتی، لە چارەسەری پزیشکی و مۆڵەتی نەخۆشی بێبەش كراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەرەڕای دانانی بارمتەی قورس و پێداگریی پزیشکی دادوەری و تەندروستیی زیندان لەسەر پێویستیی هەڵپەساردنی حوکمەکە، ناوبراو تا ئێستاش بە هۆی بەربەستی داواکاریی گشتی لە زینداندا هێڵراوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە تووشی چەندین نەخۆشی، وەک: شێرپەنجەی گەدە و پەنکریاس، هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ و برینداربوونی بڕبڕەی پشت بووە.
موتەڵیب ئەحمەدیان لە ١٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٨٩ گیرا. ناوبراو بە تۆمەتی "شەڕ لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی رژیم لەلایەن بێدادگای بە ناو شۆڕشەوە سزای ٣٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.