ئەسعەد کاکە هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری تیکاب کە لە ڕەوتی شۆرشی ژینا بۆ ماوەی سێ مانگ بەندکرابوو، دووبارە لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی رژیمی ئاخوندی ئێرانەوە گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، ئەسعەد کاکە، هاووڵاتی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری تیکاب لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی بەد ناوی ئیتلاعاتەوە بەبێ هەبوونی هیچ بەرگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە گیرا..
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەسعەد کاکە ڕۆژی چوارشەممە بە سەر و چاوی بریندار و شکەنجە کراو براوە بۆ بێدادگای شاری تیکاب و دوای چەند کاتژمێرێک بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە