شەوی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕ شێخ ئازاد شەهابی کەسایەتیی خۆشناوی شاری سەقز لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کرا و هاوکات لەگەڵ دوو کەس لە دەروێشەکانی کوژرا
شەوی ڕابردوو، شێخ ئازاد شەهابی و دوو کەس لە دەروێشەکانی بە ناوەکانی دەروێش پەیمان و دەروێش پەرویز لە گەڕەکی تەپی ماڵانی شاری سەقز و لەکاتێکدا کە لە بارەگاکەی شێخ ئازاددا بوون لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە و کوژراون.
تاکوو ئێستا زانیارییەکی ورد سەبارەت بەو کەسانەی تەقەیان کرسووە و هۆی تەقەکردنەکەیان لەبەردەستدا نییە