پۆلیتیکۆ: کۆمەڵگەی زانیاری ئەمریکا بە شێوەی چاوەرواننەکراو زانیاری پێگەیشتووە کە رژیمی ئێران چالاکانە سەرقاڵی دارشتنی پیلانە بۆ کوشتنی دۆناڵد ترامپ و ئەگەری هەیە لە سەرەتای هەڵبژاردنەکاندا هەوڵەکانی زیاتر بکات.
بە پێی ئەم راپۆرتە، یەکێک لە بەرپرسانی ئەمنیەتی بە پۆلیتیکۆی راگەیاندووە کە زانیارییە کۆکراوەکان حاشاهەڵنەگرن و حکومەتی بایدن دەبێت لە هەوڵی پووچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانانەدا بێت.