ڕۆژی چوارشەمە 27ی پووشپەڕی 1403 ئافرەتێک بە ناوی ئایدا حەیدەریان"، تەمەن ٣١ ساڵ و کارمەندی دەرمانخانەی مانگی سووری شاری سنە، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە لێدانی چەندین چەقۆ بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بکوژەکە بە ناسنامەی "ئارام زارعی" دوای کوشتنی هاوسەرەکەی هەوڵی خۆكوژی داوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
هەروەها، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی وردەکاری و هۆیەکانی کوشتنی خاتوو حەیدەریان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە نییە، بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە پێشتر ناوبراو لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژیی جەستەیی بووەتەوە.