بەپێی ڕاپورتی هەواڵدەریەکان، ئەمجەد بەختیاری تەمەن 50ساڵ و خەڵکی شاری دێولان بەهۆی بەشداریی لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا و بە تۆمەتی ساختەی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" و "چالاکیکردن بە قازانجی دژبەرانی ڕژیم " لەلایەن لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی 2ی شاری دێولان سزا درا.
سزای ئەو مامۆستا کورده، ١٢ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربەی قامچییه و ئەو سزایە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.