بە پێی راپۆرتی ناوەندێکی ناحکومی چالاک لە بەشی ئازادی بەیان، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، رژیمی ئاخوندی بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام سەرکوتی رۆژنامەوانانی درێژە پێ داوە. لەم راپۆرتە کە لە لایەن سازمانی بەرگری لە جەریانی ئازادی زانیاری ئامادە کراوە، هاتووە کە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمسال ١٨١،بڵاوکراوە، رۆژنامەوان و چالاکی بواری راگەیاندن لە لایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی رژیمەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.