پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی  کاسبکارێکی  کورد دوای تەقە کردن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە مەترسیدارە

بارودۆخی  کاسبکارێکی  کورد دوای تەقە کردن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە مەترسیدارە
خەبات میدیا

ڕیبوار ڕەشیدی، کاسبکارێکی کورد   بە تەقەی بەکرێگیراوانی سەر   سنووری  هەنگ ژاڵی بانە  بە سەختی بریندار بوە  و یەکێک لە قاچەکانی لەدەستداوە و لە کۆمادایە.بە وتەی هەواڵدەری کوردپا، ڕێبوار ڕەشیدی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم  بە فیشەکی ساچمەیی بریندار ببو،  یەکێک لە قاچەکانی لە سەرووی ئەژنۆیەوە لەدەستدا و ئاستی هۆشیارییەکەی پێنجە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەهۆی فیشەکەکەوە سییەکانی ئەو کاسبکارە تووشی ئێلتهاب سەخت بووە.ڕیبوار ڕەشیدی خەڵکی بانە، خێزاندارە و باوکی منداڵێکە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری سنە خەوێندراوە.

4 مانگ و 21 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بارودۆخی  کاسبکارێکی  کورد دوای تەقە کردن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە مەترسیدارە

بارودۆخی  کاسبکارێکی  کورد دوای تەقە کردن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە مەترسیدارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن