ئانتوونی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رژیمی ئاخوندی لە ماوەی یەک یان دوو حەوتوودا دەتوانێت مەوادی پێویست بۆ چەکی ناوکەیی بەرهەم بێنێت. بە پێی ئەم راپۆرتە، بلینکن کە لە کۆبوونەوەی ئەمنیەتی ئاسپن لە کۆلۆرادۆ قسەی دەکرد وتی، شکستی بەرجام یەکێکە لەو هۆیانەی کە بە جێگای ئەوەیکە سالێک ئەو رژیمە لە دەستراگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی دوور بخاتەوە، لە ئێستادا دەتوانێت لە ماوەی یەک یان دوو حەوتوودا دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.