ڕۆژی هەینی ٢٩ی پووشپەڕ، دانیشتنی دادگای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، لە دادگای مێرسین بەڕێوەچوو
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کۆبوونەوەکەی دادگاکە بوو
دادگا بە ۴ تۆمەتی جیاواز داوای سزای بۆ دەمیرتاش کردبوو. دوای بەرگریی دەمیرتاش و پارێزەرەکانی دادگای تورکیە دواجار بە بیانووی وتارەکانی پێشووی، ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بە سەر سەلاحەددین دەمیرتاشدا سەپاند
بە کۆی گشتی، دمیرتاش زیاتر لە ٤٢ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە و دادگاش دەڵێت پێویستە تا کۆتاییی تەمەنی لە زیندان بمێنێتەوە