چوارشه‌مه‌ 

14 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لاوان داینامۆی پێشکەوتن و گۆرانکارین

لاوان داینامۆی پێشکەوتن و گۆرانکارین
خەبات مێدیا

وەک روون و ٸاشکرایە لاوان هێزی لەبن نەهاتووی کۆمەڵگان و هەر کۆمەڵگاێک خاوەنی لاوانی کارامە و خوێندەوار بن، ٸەو کۆمەڵگایە کۆمەڵگاێکی پێشکەوتوو و گەشەسەندووە.
بە ٸاوردانەوەێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ٸەو راستیەمان بۆ دەردەکەوێت کە لاوان و چینی خوێندەوار دەور و نەقشی ٸەساسی و کاریگەریان هەبووە لە بونیادنانی کۆمەڵگاکەیان و بە باشترین شێوە پلەکانی پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونیان پێواوە.
بەم شێوە بۆمان دەردەکەوێت کە هەر کاتێک گرنگی بە لاوان درابێت، لاوان بە باشترین شێوە کەڵکیان لەو دەرفەتە بە مەبەستی گۆرانکاری و پێشکەوتن وەر گرتووە.
لە ٸێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە وردبوونەوە لە قۆناغەکانی مێژوو بۆمان دەسەلمێت کە لاوان دەورێکی سەرەکییان هەیە لە ٸاڵوگۆرەکان و هەر کاتێک چینی لاوان هاتوونەتە مەیدان گۆرانکاری سەرەکی هاتووەتە ٸاراوە.
لە کوردستان و بە تایبەت لە مەیدانی خەبات و شۆرش دژ بە رژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان ناتوانین دەوری لاوان ٸینکار بکەین و شوێن پەنجەی لاوان لە بەربەرەکانی دژبە حکومەتە داگیرکەرەکانی کوردستان دیار و کاریگەرە.
وەک دەبینین لەم دواییانەدا و بە تۆخبوونەوەی نارەزایەتیەکان دژبە رژیمی دیکتاتۆری ٸاخوندی و هاتنە سەر شەقامی دژبەرانی ٸەو حکومەتە، لاوان، جا چ کچ و یان کور، پێشرەو و سەرقافڵەی بەربەرەکانێکان بوون.
وەک نارەزایەتیەکان بە کوشتنی کچە کوردی لاو، ژینا ٸەمینی کە لە هەموو ناوچە و پارێزگاکانی ٸێران، لاوان و بە تایبەت ژنان بۆ دەربرینی نارەزایەتی و نیشاندانی هەڵوێستی شۆرشگێرانەی خۆیان دژ بە دەسەڵاتی رەشی ٸاخوندی رژانە سەر شەقام و حکومەت بە توندترین شێوە بەرەوروویان بوویەوە و بینیمان نە گرتن، ٸێعدام و هەرەشە نەیتوانی لاوان لە خواست و داواکاریە بە حەقەکەی خۆیان سارد بکاتەوە و لە شانۆی هەڵبژاردنەکانی دیاریکردنی سەرۆککۆماری رژیم دوای کوشتنی رەیسی جەلاد و هاورێیانی خوێنمژی، لە دوو خۆلدا بە بایکۆت و بەشدارینەکردن لەو شانۆیە سەلماندیان کە خاوەن قسە و هەلوێستی خۆیانن و هیچ فشار و بەربەستێک ناتوانێت لە رێگای ٸازادی و گەیشتن بە مافەکانیان رایانبگرێت.
کە وایە دەبێت ٸەو راستیەمان بۆ سەلمابێت کە هەر کاتێک باوەرمان بە وزە و توانای لاوان هەبووە و لە بەرێوەبەری و رێکخستنی کارەکانماندە گرنگیمان پێ داون ٸاکامەکەی سەرکەوتن بووە، هەر بۆیە دەبێت ٸەو راستیە حاشا هەڵنەگرەمان لەبەر چاو بێت کە بە پشت بەستن بەو چینە سەرکەوتووەی کۆمەڵگایە دەتوانین رێکای سەخت و دژواری گەیشتن بە ٸامانجەکانمان ٸاسان بکەین.
لاوانیش وەک داینامۆی گۆرانکاری و پێشکەوتن دەبێت هێزو توانای خۆیان بە مەبەستی گەشەسەندنی کۆمەڵگاکەیان و هێنانە ٸارای گۆرانکاری و پێشکەوتن وەگەر بخەن و نیشانی بدەن کە چینێکی خاوەن ٸێرادە و بە هێزن و لەم قۆناغەی ٸێستادا، بە تایبەت لە کوردستان و سەفی شۆرش و بەرخۆدان،  لە بەربەرەکانێ لەگەڵ رژیمی ٸاخوندی باشتر و کاریگەرتر لە رابردوو بەشداری لە خەبات و تێکۆشان تا گەیشتن بە ٸاوات و ٸامانجی گەلەکەمان بکەن و نەکەونە ژێر باری فشارو زوڵم و زۆری داگیرکەران و لەو رێگا راستەقینەی کە گرتوویانەتە بەر دڵسارد نەبنەوە.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوان داینامۆی پێشکەوتن و گۆرانکارین

لاوان داینامۆی پێشکەوتن و گۆرانکارین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن