یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنی ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری بریندار پاش ١٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا

مردنی ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری بریندار پاش ١٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا
خەبات میدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری برینداربوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لاقێکی بڕدرابووەوە ، پاش ١٥ ڕۆژ مانەوە لە خەستەخانە فەوتی کرد.
ڕێبوار ڕەشیدی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار ببوو، سەرەڕای ئەوەی کە لاقی لە سەرەوەی ئەژنۆیەوە بڕدرابووەوە و لە کۆمادا بوو و ئاستی وشیاریشی ٥ ڕاگەیەندرابوو.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکی تاپڕەکە لە پشتی ناوبراو، سیییەکانی تووشی چڵک ببوون و چووبووە کۆماوە

1 مانگ و 16 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مردنی ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری بریندار پاش ١٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا

مردنی ڕێبوار ڕەشیدی، کاسبکاری بریندار پاش ١٥ ڕۆژ مانەوە لە کۆمادا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن