شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە دژایەتی قانونی ڕژیم واتە (بغی)تۆمەتبار کران

سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە دژایەتی قانونی ڕژیم واتە (بغی)تۆمەتبار کران
دەنگی خەباتی کوردستان

دوو مامۆستای ئایینیی کورد بە ناوەکانی "حوسێن خوسرەوی" و "سلێمان ئەدهەمی" لەگەڵ چالاکێکی مەزهەبی بە ناوی "هیوا نووری" کە لە بەندیخانەی ورمێ گیراون، بە "بەغی" تۆمەتبار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزە بە ناو ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان گیرا بوون و بە مەبەستی لێپرسینەوە سەرەتا بۆ بەندیخانەی  ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی شاری بۆکان و دواتر بۆ زیندانی ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ ڕاگوێزران.

ئەم چالاکە مەزهەبییانە زیاتر لە سێ مانگ لە بەندیخانەی ئیتلاعاتدا بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژیر فشار و شکەنجەدا بوون و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزران.

3 مانگ و 21 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە دژایەتی قانونی ڕژیم واتە (بغی)تۆمەتبار کران

سێ چالاکی مەزهەبی کورد بە دژایەتی قانونی ڕژیم واتە (بغی)تۆمەتبار کران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن