بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، لە ماوەی یەک حەفتەی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەکبەر نەجەفیان تەمەن ٦٠ ساڵە و خەڵکی شاری بیجاڕ، لەلایەن ناوەندە بەناو ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا گیرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتگەرە ئەمنییەکان بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەك ئەکبەر نەجەفیان گرتووە و دوای تێپەڕبوونی حەفتەیەک هێشتا چارەنووسی نادیارە.
هەروەها تا داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆی گیران و شوێنی ڕاگرتن و چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەکبەر نەجەفیان لەبەر دەست نییە.