ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، كۆڵبەرێكی لاو بە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی هەنگی سنووریی ڕژیم ئاخوندی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری مەریوان كوژرا.
ئەسعەد ئەفرەنجە، تەمەن ٢٥ ساڵ و باوکی منداڵێک، لە نزیک "سیاناو"، ئەو گوندەی کە تێیدا نیشتەجێیە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێکراوە.