پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ ١٤٠٣، هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سۆران کەریمی تەمەن ٤١ ساڵ کە باوکی دوو منداڵە، و بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری گرتویانەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
لە نەغەدە، رۆژی ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی، بە ناوی "ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی"، دوابەدوای هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رژیم بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی توندوتیژانە گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاووڵاتییەک بە ناوی یوسف زیایی تەمەن ٤٤ ساڵ و باوکی دوو منداڵ و دانیشتووی شاری ورمێ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی رژیم لە شاری ورمێ گیراوە.
تاهەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆی گرتن و تۆمەتەكان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم کەسانە، زانیاریەکی ورد لەبەردەستدا نییە

3 مانگ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە

هەڵمەتی گرتنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن