پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مینی بۆكانی

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مینی بۆكانی
یادی سەروەران

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مینی بۆكانی
بابه‌شێخ ٢٨/٠٧/٢٠١٦ 

نیشتمانی داگیركراوی كوردستان و گه‌لی سته‌ملێكراوی كورد لەلایه‌ن حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌ ده‌سه‌لاتداری ئێران چه‌وساونه‌وەو‌ سه‌رتایی ترین مافی دانیشتوانی كوردستانیان پێشێلكردوه‌و بۆ سه‌ركوتی كورد ئاورو ئاسنیان به‌ سه‌ر كوردستاندا باراندوه‌. جیگه‌ی داخه‌ كه‌ له‌ كوردستاندا كه‌سانی خۆفرۆش و بێ‌ هه‌ست، بوونه‌ چاوساغی هێزی داگیركه‌رو پێشه‌نگیان كردوون بۆ ئازاردان و هێرش كردنه‌ سه‌ ر تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازان. رۆڵه‌ گیانبازو خۆنه‌ویسته‌كانی كوردستان، كۆڕان و كچانی گیان فیدا بۆ هێنانه‌ دیی ئازادیی و كۆتایی هێنان به‌ سته‌م و كاوڵكاری و رزگاری له‌‌ ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانی داگیركه‌ری، قه‌بۆز دێزو ناشیرین، دێنه‌ مه‌یدانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی رزگاریخوازانه‌، تا به‌تێكۆشان و نه‌به‌ردی و حه‌ماسه‌یان به‌گژ دژمنی ناپه‌سه‌ندو دزێودا بچنه‌وه‌. ژماره‌یه‌ك له‌و رۆڵه ‌قاره‌مان و خۆنه‌ویستانه‌ له‌ سه‌نگه‌ری هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی رێبازی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران به‌وپه‌ری سه‌خاوه‌ته‌وه‌ و به‌چش كردن له‌ هه‌موو خۆشیه‌كانی ژیان تێده‌كۆشن و تا دوایین هه‌ناسه‌یان له‌ پێناو ئازادی گه‌ل و نیشتمان، له‌ مه‌یداندا ده‌مێنن. یه‌كێك له‌و شۆڕه‌ سوارانه‌ی مه‌یدانی خه‌باتی ماف خوازانه‌و له‌ به‌رانبه‌ر رژیمی سه‌ره‌ رۆ و دیكتاتۆری ئاخوندی شه‌هید كاك محه‌مه‌د ئه‌مین، لاوی خوێنگه‌رمی مه‌ڵبه‌ندی جوان و پڕ پیت و به‌ركه‌تی ناوچه‌ی بۆكانه‌. شه‌هید محه‌مه‌د ئه‌مین كوری مه‌حمود له‌ سالی ١٣٤٤ كۆچی خۆری له‌ دێ‌ تورجان و له‌خانه‌واده‌یه‌كی هه‌ژار له‌ دایك بوو، له‌ به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری نه‌یتوانی كۆتایی پله‌كانی خۆێندن ته‌واو بكات. له‌ به‌ر په‌یداكردنی كارو باشتركردنی بژیویی، خانه‌واده‌كه‌ی ماڵیان برده‌ شاری بۆكان، شه‌هید محه‌مه‌دمین وه‌ك زۆربه‌ی لاوه‌كانی كورد هه‌ستی به‌ سته‌می چه‌ند قات له‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد و هه‌موو كات له‌ بیری ئه‌وه‌دا بوو كه‌ رۆژێك ده‌بێ‌ چه‌كی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ‌ له‌ به‌رانبه‌ر هێزی سته‌مكاری رژیمی ملهوڕی ئاخوندی له‌ شان بكات، هه‌ر به‌و ئامانجه‌ له‌ هاوینی ساڵی ١٣٦٣ كۆچی خۆری و له‌ كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی سێ‌ ٣ سازمان له‌ ناوچه‌ی گه‌وركی مه‌هاباد له‌ گه‌رانی سیاسی و ته‌شكیلاتیدا بوون، شه‌هید محه‌مه‌د ئه‌مین تێكه‌ل به‌ ریزی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات بوو. له‌ ماوه‌ی ئه‌و گه‌رانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی سازمان شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مین كه‌سایه‌تی به‌رزو پاكی خۆی به‌ هه‌فالانی پێشمه‌رگه‌ نیشاندا و وه‌ك كوڕه‌ كوردێكی رۆح سووك، له‌ كاری پێشمه‌رگانه‌دا ئه‌ركه‌كانی به‌ باشی جێ‌ به‌ جێ‌ ده‌كرد. هه‌ر له‌و‌ گه‌ڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی سازمانی خه‌بات له‌ مانگی پووشپه‌ری ١٣٦٣ كۆچی خۆری، و كاتیك پێشمه‌رگه‌كانی سازمان له‌ به‌رزاییه‌كانی پشتی دیی به‌رده‌ره‌ش له‌ ناوچه‌ی پشت جاده‌( مه‌یدانان) له‌ حه‌سانه‌ودا بوون له‌ سه‌عات ٨ی سه‌ر له‌ به‌یانی هێزێكی زۆری به‌كرێگیراوانی رژیم هێرشیان ده‌كه‌نه‌ سه‌ر و له‌ دوای شه‌رێكی چه‌ند سه‌عاته‌ و شكستی هێزی دوژمن به‌ داخه‌وه‌ كاك محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ چه‌كی دوژمن ده‌پێكری و گیانی به‌رزی له‌ پیناو ئازادی گه‌ل و نیشتمان فیدا ده‌بێ‌. هاوڕێبازانی ته‌رمی پیرۆزی ئه‌و شه‌هیده‌ روسووره‌ به‌ هاوكاری خه‌ڵكی دیێ‌ شێنان له‌ گۆرستانی شه‌هێنان له‌ ناوچه‌ی بانه‌ به‌ خاكی پیرۆزی نیشتمان ده‌سپێرن. هه‌زاران سلاو له‌ رۆحی شه‌هید محه‌مه‌د ئه‌مین بۆكانی و تێكڕای شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی رێگه‌ی ئازادیی به‌ تایبه‌ت شه‌هیدانی رێبازی سه‌ربه‌رزانه‌ی سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران

3 مانگ و 18 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مینی بۆكانی

یادی سه‌روه‌ری گه‌ل شه‌هید محه‌ممه‌د ئه‌مینی بۆكانی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن