بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ 1403 تەها ڕەسووڵیان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی گیرابوو و بۆ زیندانی ناوەندیی نەغەدە ڕاگوێزرا.
ئەمە لە کاتکدایە کە پێشتریش ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگای بەناو شۆڕشی مەهابادەوە بە کۆی گشتی ٧ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بە تۆمەتی وەک "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم" و "کردەوە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی" مەحکووم کرابوو.