پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

۳۷ژنی بەندکراوی نارازی لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کران

۳۷ژنی  بەندکراوی نارازی لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کران
سازمانی خه بات

لە پۆستێکدا کە ڕۆژی شەممە ١٣ی گەلاوێژ لە لاپەڕەی نەرگس محەممەدی بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "بەپێی ئاگاداریی نووسینگەی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، ٣٧ ژنی بەندکراو بەهۆی مانگرتنی شەوانە لە حەوشەی زیندانی ئێڤین وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی، لە مافی چاوپێکەوتن بێبەری کراون.

هەروەها ڕۆژی شەممە ژمارەیەك لە چالاکانی مەدەنی و خوێندکاری لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسیویانە: " دەسەڵات هەوڵ دەدات ناڕەزایەتییەکانیان بە سەرکوتکردنی چینو توێژە جیاوازەکان و لەوانە  ژنان و نەتەوەکان کپ بکات، بەڵام نازانێت کە ئەم سەرکوتکارییانە قەیرانەکانی ئێستا قووڵتر دەکاتەوە.'
هەروەها، لە درێژەی  بەیاننامەکەیاندا پێداگریان لەوە کردووەتەوە کە حوکمی وەک ئێعدام دەتوانێت توندوتیژی لە ڕای گشتیدا بەرهەم بهێنێتەوە.

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

۳۷ژنی بەندکراوی نارازی لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کران

۳۷ژنی بەندکراوی نارازی لە مافی چاوپێکەوتن بێبەش کران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن