پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان
سازمانی خه بات

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ئۆرگانی هەواڵی گرووپی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی  گەلاوێژی ١٤٠٣، چوار زیندانی لە زیندانی قەزڵحەسار  لە شاری کەرەج بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراونەتەوە.
گواستنەوەی ئەو زیندانیانە کە پێشتر بەهۆی تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکانیان ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاماری ساڵانەی ناوەندی ئامار، بڵاوکردنەوە مافی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا، لانیکەم ٧٦٧ هاووڵاتی کە ٢١ ژن و ٢ تاوانکاری منداڵ بوون، لە سێدارە دراون. هەروەها ٧ کەس بە ئاشکرا لە سێدارە دراوە و لە هەمان کاتدایش   حوکمی بەرایی ٤٩ کەسی دیکەشدا لەلایەن دادگای باڵا پەسەند کرا.

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان

گواستنەوەی چوار زیندانی بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن