بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٦ی گەلاوێژ 1403 بەکرێگیراوانی سپای پاسداران ئۆتۆمبێلێکیان کە لە حاڵی ڕۆیشتندا بووە، لە شاری خاش کردە ئامانج و لە ئاکامدا پێنج هاووڵاتی کە دوو منداڵیان هەبووە کوژران و بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی حال وەش، لەم تەقەکردنەدا کچێکی تەمەن پێنج ساڵان و پیاوێک و ژنێک بە گوللە کوژراون و دوو سەرنشینی دیکەش کە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانیان تێدایە، بە سەختی برینداربوون و هەروەها،دەوترێ بارودۆخی بریندار بووان ناجێگیرە.