شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تاوانی نوێی دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیعدامی ناڕەوای ڕەزا ڕەسایی

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تاوانی نوێی دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیعدامی ناڕەوای ڕەزا ڕەسایی
خەبات مێدیا

بە داخەوە ئەمڕۆ ۱۶ی گەلاوێژی ۱۴۰۳ کۆچی خۆری، دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێران، لە جینایەتێکی دیکەدا، ڕەزا ڕەسایی لاوی بێ‌ تاوانی كوردی یارسانی لەبەندیخانەی كرماشان ئیعدام كرد. لەسێدارەدان و قەتڵی ناڕەوای ڕەزا ڕەسایی و چەندین كەسی دیكە لە ئێران و سەپاندنی حوكمی ئیعدام بۆ دوو ئافرەتی تێكۆشەر، وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوودا، نیشان دەری بەردەوام بوونی تاوان و جینایەتكاری دەسەڵاتی ئاخوندەكانە لە ماوەی سەرۆك كۆماریی مەسعود پزشكیان كە بەڵێنی چاكسازی و دابین كردنی ئازادی و مافی نەتەوەكانی ئێران و بەتایبەت نەتەوەی كوردی دابوو. بەڵام زۆری نەبردو دەركەوت دژمنی گەلی كورد و تێكڕای خەڵكی ئێران و تێكۆشەرانی ئازادیخوازە.
بێگومان قەتڵی لاوانی تێكۆشەرو بێ‌ تاوان لە ژێر ناوی قانوون و حوكمی قانونی، نابێتە هۆی داپۆشینی ستەم و جینایەتكاریی ئاخوندە دەسەڵاتدارەكان لەئێران دا.
لەگەڵ مەحكوم كردنی ئەو جینایەتە، ئیعدام و قەتڵی ڕەزا ڕەسایی و تێكۆشەرانی کورد و ئێرانی، داوا لە ڕێكخراوەكانی پارێزەری مافی ئینسان و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان دەكەم بەپەلە بۆ ڕزگاری گیانی بەندكراوانی كوردو ئێرانی تێبكۆشن.


سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تاوانی نوێی دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیعدامی ناڕەوای ڕەزا ڕەسایی

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تاوانی نوێی دەسەڵاتی ئاخوندی و ئیعدامی ناڕەوای ڕەزا ڕەسایی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن