پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەسعوود پزشكیان چارەسەری دەردیی كاریی ڕژیمی خامنەیی پێی ناكرێ‌

مەسعوود پزشكیان چارەسەری دەردیی كاریی ڕژیمی خامنەیی پێی ناكرێ‌
سیامەند

لە دوای كەوتنە خوارەوەی هیلیكۆپتێری هەڵگری ئاخوند ئیبراهیم ڕەئیسی جینایەتكارو قاتڵی زیندانیانی سیاسی كوردو ئێرانی وكوژرانی ناوبراو چەند كەس لە بەرپرسانی ڕژیم لەو هیلیكۆپتەرەدا،خامنەیی ڕێبەری ڕژیم شانۆی چواردەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ڕژیمی ئێرانی وەڕێخست.لە شانۆگەری هەڵبژاردنی ئەمجارە ڕژیم دا،جەماوەری ئێران بە تەواوی بایكوتیان كردو خودی خامنەیی ددانی بەو ڕاستیەدا نا كە خەڵكی ئێران بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردوە.
 لە دوای ئەو شكستە گەورەیە ،بە فەرمانی خامنەیی سەرۆكی باڵی خاوەن هێزو ئیقتدارگەرا، مەسعود پزشكیان كرایە سەرۆك كۆمار. دیاری كرانی مەسعود پزشكیان بە سەرۆك كۆمار، بەو ئامانجەیە كە دەسەڵاتی ئێران جارێكی دیكە كۆمەڵگەی جیهانی و بە تایبەت ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ژێر ناوی هاتنە سەركاری سەرۆك كۆماری ڕیفۆرمخوازو حكومەتی چاكسازی فریو بدات و لە ڕێگەی پزشكیانی بە ناو ڕیفۆرمخواز، پەرەسەندنی هەڕەشەكانی كۆمەڵگەی جیهانی و زیاتر بوونی ئابڵوقەی ئابووری و سیاسی بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی كۆتایی پێی بێنێت.
مەسعودی پزشكیان وەك ئاخوند خاتەمی و ئاخوند حەسەنی ڕوحانی سەرۆك كۆمارەكانی رابردووی ڕژیم، بە دروشمی زریقەو بریقەدار بە خەڵك و بە بەڵێنی بۆ چاكسازی و باش كردنی هەلومەرجی ژیانی كۆمەڵایەتی،سیاسی و ئابووری لە ئێران دا، كرایە سەرۆك كۆمار.
مەسعودی پزشكیان دوكتوری چارەسەریی نەخۆشی دڵەو عەمەلیات و نەشتەرگەری دڵ دەكات، بەڵام ئایا دەتوانی دەردی كاریی پێكهاتەی دەسەڵاتی ئاخوندی چارەسەر بكات؟ ئەتوانی ئەو گشتە كێشە سیاسی،ئابوری،ناكۆكی قووڵی دەسەڵات لە گەڵ كۆمەڵگەی جیهانی،لابردنی ئابڵوقە جیهانیەكان لە سەر ڕژیم، دابین كردنی ئازادیی و چالاكی سیاسی، دابین كردنی مافەكانی گەلانی ئێران و بە تایبەت مافی گەلی كورد لە ئێران دا چارە بكات؟ لە وەڵامدا ئەو قسەی زۆربەی كارناسە سیاسیەكانی تایبەت بە ڕژیمی ئێران دووپات دەكەینەوە كە دەڵێن لە مێژووی دەسەڵاتی ئاخوندی دا هیچ سەرۆك كۆمارێك بە ڕادەی مەسعودی پزشكیان بێ تواناو بێ‌ دەسەڵات نەبوەو، ناوبراو ناتوانێ‌ هیچ كارێك بە بێ‌ فەرمان و بڕیاری خامنەیی بكات و هەروەها لە بنەڕەتدا هیچ یەك لە پێكهاتەكانی ڕژیمی ئێران مەبەست و ئامانجیان نیە گۆڕانكاری لە سیستمی سەقەت و سیستمی حوكمڕانی دیكتاتۆری لەئێراندا بكەن.
   ئاشكرایە مەسعود پزشكیانی بە ناو ڕیفۆرمخوازو لارەمل و خزمەت كاری خامنەیی دیكتاتۆر و سەری مارەكە، ئەگەر مەبەستی بێت كارێكی خێر بۆ گەلانی بەش مینەتی ئێران بكات، لە پێش هەر هەنگاو كردارێكدا دەبێ‌ دژایەتی خامنەیی بكات ،بەڵام هەر وەك خۆی لە قسەكانی دا لە سەر قەبری خومەینی ووتی،ئەگەر ڕێبەر، واتە خامنەیی نەبوایە نەیدەتوانی ببێتە سەرۆك كۆمار.
لایەنێكی دیكەی ئەم نمایش و گاڵتە كردن بە خەڵك و بە پڕۆسەی دیموكڕاسی ئەوەیە كە سەرۆك كۆمار لە لایەن خامنەیی ڕێبەری ڕژیم كە سەرۆكی بەرەی توند ئاژۆ وە (اقتدارگرا) جۆرێكی تازەیە لە فرت و فیڵی دەسەڵاتداران و هەروەها دەركەوتنی ئەو ڕاستیەی كە جیاوازی و ناكۆكی لە نێوان بەرەی ڕیفۆڕمخواز و بەرەی توند ئاژۆی دەسەڵات لە ئێراندا، لە سەر پاراستن و مانەوەی دەسەڵاتی دیكتاتۆریی بوونی نیە. 
 ئەگەر چاوێكی خێرا بە سەر چل و پێنج ساڵ حوكمڕانی ئاخوندەكان لە ئێران دا بگێڕین، ئەو ڕاستیە تاڵ و حاشا هەڵنەگرەمان بۆ دەردەكەوێ‌، هیوایەك بە گۆڕانكاری لە شێوەی دەسەڵاتداریی و كردەوەی دەسەڵاتداران لە بەرانبەر گەلانی ئێران و گەلی كورد بە تایبەت ئاسنی ساردكوتانەو ئاخوند پزشكیانی بێ‌ عەمامەو خزمەتكاری خامنەیی و پزشكی چارەسەری دڵیش نە دەتوانێ‌ دەردیی گەلانی ئێران و گەلی كورد چارەسەر بكات و نە دەشتوانێ‌ دەردی كاریی و كوشەندەی، دەسەڵاتی ئاخوندی چارەسەر بكات.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەسعوود پزشكیان چارەسەری دەردیی كاریی ڕژیمی خامنەیی پێی ناكرێ‌

مەسعوود پزشكیان چارەسەری دەردیی كاریی ڕژیمی خامنەیی پێی ناكرێ‌



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن