پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەحكووم كردنی چالاکێکی مەدەنی بە زیندان لە دێولان

مەحكووم كردنی چالاکێکی مەدەنی بە زیندان لە دێولان
خەبات میدیا

حیکمەت ئەمیرت، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان کە لە بوارەکانی ژینگە و چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر چالاکە، لە لایەن لقی یەکی بێدادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی ڕۆستەمی ئەحقەر بە ٤٢ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە پێی ئەم هەواڵە ئەم چالاکوانە مەدەنییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" و "هاوکاری لەگەڵ گرووپ و ڕێکخراوەکانی دژبەری ڕێژیم" بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و ٣٦ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێنراوە".
ئەم حوکمە سەرەتای مانگی گەلاوێژ بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە نێردراوە.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەحكووم كردنی چالاکێکی مەدەنی بە زیندان لە دێولان

مەحكووم كردنی چالاکێکی مەدەنی بە زیندان لە دێولان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن