پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی کەسێکی پاکستانی کە پەیوەندی بە ڕژیمی ئێرانەوە هەیە لە دۆسیەی ترۆرکردنی ترامپ

گرتنی کەسێکی پاکستانی کە پەیوەندی بە ڕژیمی ئێرانەوە هەیە لە دۆسیەی ترۆرکردنی ترامپ
خەبات میدیا

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسێکی ئامریکایی، وەزارەتی دادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تۆمەتی لەسەر هاووڵاتییەکی پاکستانی تۆمارکردووە کە دەوترێت دەستی هەبووە لە هەوڵە شکستخواردووەکەی ڕژیمی ئێران بۆ سەر گیانی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ.
لە ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەمریکی "سی ئێن ئێن"دا، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ئابی ١٤٠٣ بە گێڕانەوەی لێدوانەکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکییە، باس لەوە کراوە کە لێکۆڵەرانی بەشی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی "FBI" پێیان وایە ئەم پیلانە ترۆرکردنە کە بۆ بە ئامانجکردن ترامپ و بەرپرسانی دیکەی ئێستا و پێشووی حکومەتی ئەمریکا پلانیان بۆ دانراوە بووە.
بەپێی ئەو گەڵاڵەی کە لەلایەن داواکاری گشتی فیدراڵی لە شاری بروکلینی ویلایەتی نیویۆرک تۆمارکراون، ئاسیف میرشانت (٤٦ ساڵ) تۆمەتبارە بە گەشتکردن بۆ شاری نیویۆرک و هاوکاریکردن لەگەڵ بکوژە بەکرێگیراوەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ ئۆپەراسیۆنی ترۆرکردن لە کۆتایی مانگی ئوت یان سەرەتای مانگی سیبتامبر.

3 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی کەسێکی پاکستانی کە پەیوەندی بە ڕژیمی ئێرانەوە هەیە لە دۆسیەی ترۆرکردنی ترامپ

گرتنی کەسێکی پاکستانی کە پەیوەندی بە ڕژیمی ئێرانەوە هەیە لە دۆسیەی ترۆرکردنی ترامپ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن