خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 12ی ئۆکتوبری 2019 لە شار وانکۆوێری کانادا لەلایەن ماڵی کوردەوە خۆپیشاندانێکی بەرین بە بەشداری حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان لە دژی
خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 12ی ئۆکتوبری 2019 لە شار وانکۆوێری کانادا لەلایەن ماڵی کوردەوە خۆپیشاندانێکی بەرین بە بەشداری حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان لە دژی پەلاماری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان بەرێوەچوو.
شاندێکی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەرێز خاتوو تابان قادر بەرپرسی کۆمیتە و کاک عەبدوڵڵا عەبداڵی بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی کۆمیتەی کانادا لەو خۆپیشاندانەدا بەشداریان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و جینایەتی ئەمجارەی دەوڵەتی تورکیایان مەحکووم کرد.