لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا، ئاگرێکی بەرین دارستان و لەوەڕگەكانی سەلاسی باوەجانیی گرتووەتەوە و بەم هۆیەوە زیاتر لە ٥ هێکتار لەم دارستان و لەوەڕگانە لە ئاگردا سووتان
لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیم سەبارەت بە کوژاندنەوەی ئاگرەکان یەکێک لە هۆکارەکانی پەرەسەندنی ئاگرەكە بووە
ژینگەپارێزان دەڵێن بە هۆی سەختبوونی ڕێگاکان ئاگرەكە لە کۆنتڕۆڵی خەڵكدا نەماوە و بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان هێلیکۆپتەر پێویستە، کە بە داخەوە لەلایەن رژیمەوە هیچ هەنگاوێک نەنراوە.